Kurdiska Socialdemokratiska föreningen i Göteborg

 

 

 

Bildades 1994

 

1994 دامەزراوە

 

 

 
 دەربارەی کۆمەڵەکەمان

کۆمه‌ڵه‌ی سۆسیالدیموکراتی کوردی له‌ یۆته‌بۆری له‌ ساڵی 1994 وه‌ دامه‌زراوه‌و، سه‌ر به‌ پارتی سۆسیال دیموکراتی سویدیه‌. ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌ڵه‌که‌ بریتین له‌و کوردانه‌ی که‌ دانیشتوی شاری یۆته‌بۆری و شارۆچکه‌کانی ده‌وه‌رو به‌رین. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ هه‌ڵگری بیری سۆسیالیستین، یان پشتگیری پارت و کۆمه‌ڵه‌که‌مان ئه‌که‌ن. هه‌ندێک له‌ ئامانجه‌کانی:

- بتوانین به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌رمان هه‌بێت له‌ سیاسه‌ت و بڕیاردا له‌سویددا.
 
-  گونجاندنی هه‌ل و مه‌رج بۆ کوردانی دانیشتووی ڕۆژئاوای سوید که‌ گه‌رم کار بکه‌ن بۆ یه‌کخستن و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه‌ به‌ ژیانیانه‌وه‌.
 
-  له‌ ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌مانه‌وه‌ بتوانرێت چالاک کار بکرێت بۆ هاوبه‌شیی بڕیاردان له‌ مه‌سه‌له‌ی شوێنی ژیان و، شاره‌وانی و کۆمەڵایەتیدا.
 
-  کارکردن بۆ کۆمه‌ڵێکی یه‌کسانتر و بێ جیاوازی.
 
-   کۆمه‌ڵه‌که‌مان وه‌ک پردێک وابێت له‌نێوان کوردان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.
 
-   کۆمه‌ڵه‌که‌ ببێته‌ شوێنێک بۆ هه‌ موو کوردێک، له‌هه‌ر لایه‌کیی کوردستانه‌وه‌ هاتبێت.
 
- پردێک بۆ له‌یه‌ک نزیک کردنه‌وه‌ی پارتی سۆسیال دیموکرات و پارته‌ کوردستانیه‌کان.
 
   پەیڕەوی کۆمەڵەکە(بە سویدی)
 
 

 

webbansvarig: Kamil