Kurdiska Socialdemokratiska föreningen i Göteborg

 

 

 

Bildades 1994

 

1994 دامەزراوە

 

دەستپێک

 

 
 کۆنگرەی 2018
بکۆمەڵەی سۆسیالدێموکراتی کوردی لە یۆتەبۆری کۆنگرەی ئاسایی ساڵانی ئەبەسترێ لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 17 ی فێبرواری. بۆ ئەم مەبەستە بانگهێستی هەموو ئەندامان ئەکات بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەدا. نووسراوەکانی کۆنگرە بۆ ئەندامان ئەنێردررێ.

 

ڕۆژی یەکشەممە ڕیکەوتی 17 ی فێبروەری

کاتژمێر 14 (دووی پاشنیوەڕۆ)
لە کۆمەڵەی بێستوون لە یەلبۆ

 

 یادی 1 ساڵەی هاوڕێیەک
بەمەبەستی ڕێزلێگرتن و بەرزڕاگرتنی یادی ئەندامی کۆمەڵەکەمان بەڕێز کاک نەجمەدین شێخ بزەینی، کۆمەڵەکەمان لەتەک ڕێکخراوە کوردیەکان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 15 ی ئەپریلی 2017 لەسەر گڵکۆی لە گۆڕستانی تاگنە. کاک نەجمەدین جگە لەوەی کە ئەندامی سۆسیالدیموکرات بوو، نووسەرو شاعیر بوو، هەروەها ساڵانێکی ژیانی خەباتگێڕبووە لە بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورددا. شێزبزەینی لە بەهاری 2016 بە هۆکاری نەخۆشیەکی کوشندە کۆچی دوایی کرد.

 شوێن: گۆڕستانی فریدهێم لە (Tagene)
 ڕۆژی شەممە ڕیکەوتی 15 ی ئاپریل
کاتژمێر 14

 

  کۆنگرەی ساڵانەی 2017

کۆنگرەی ساڵانەی 2017 لە هۆڵی کۆمەڵەی بێستون بەسترا. ئێڤا ماری ڕاسموسۆن (بەرپرسی یەکەمی کارگێڕانی بەشی یۆتەبۆریی حیزب) وەک میوان ئامادەی کۆنگرەکە بوو، وە هەڵبژێردرا وەک سەرۆکی دیوانی کۆبوونەوەکە. پاش پەسەندکردنی ڕاپۆرتەکانی چالاکی و دارایی، کۆنگرە بڕیاری ڕووسپیکردنی کارگێرانی دا لەسەر پێشنیاری چاودێرەکان.

 لە بڕگەی هەڵبژاردندا، دیاکۆ شێخ ئاغایی هەڵبژێردرا بە سەرۆکی کۆمەڵەڵە بۆ دوو ساڵ، ئەبو مورادی وەک بەرپرسی دارایی بۆ یەک ساڵ. نەجات فەرزا، جاهیدە سالح، ڕەفیق ئینجیر، هەوری قارەمان، ڕێگر شەفیق، کۆچەر سادق بۆ کۆمیتەی کارگێر. کەمپینی ڕێکخستنی ئەندامی نوێ و هاوکاری لە تەک ڕێکخراوەکانی تری حیزبدا بەشێک ئەبێت لە پلانی نوێی کۆمەلەکەمان بۆ ساڵی 2017. پاش کۆنگرە ئێڤا ماری باسێکی سەبارەت بە ڕەوشی ئابوری و سیاسیی سوید و یۆتەبۆری باسکرد.

کۆمەڵەکەمان بۆ کۆنگرە بانگهێشتی نمایندەی پارتە کوردیەکانی کرد وەک میوان. نمایندەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران نمایندەیان ئامادەی کۆنگرە بوون.
 

  22 Feb 2017

  بانگهێشتن بۆ کۆنگرەی ساڵانەی 2017

کۆمەڵەکەمان بانگهێشتی ئەندامان ئەکات بۆ بەستنی کۆنگرەی ساڵانەی 2017. بۆ ئەم مەبەستە نامەی بانگهێشتن ئەنێردرێ بۆ ئەندامان، وە نمایندەی کۆمەڵ و ڕێکخراوە کوردیەکان لە شارەکەدا. میوانی کۆنگرەی ئەمساڵ بەڕیز خاتو ئێڤا ماری ڕاسموسۆن (بەرپرسی بەشی یۆتەبۆریی حیزب) ئەبیت.  بۆ خوێندنەوەی نووسراوەکانی کۆنگرەکانی ساڵانی ڕابوردوو ئەتوانی کلیک لە " نووسراوەکان " بکەیت.

نووسراوەکانی کۆنگرە
 - ڕاپۆرتی چالاکیەکان (کوردی)
 - ڕاپۆرتی چالاکیەکان (سویدی)
 - پێشنیاری خاڵەکانی کۆبوونەوەکە

 - ڕاپۆرتی دارایی و چاودێرەکان

ڕۆژی یەکشەممە ڕیکەوتی 19 ی فێبروەری کاتژمێر 14 (دووی پاشنیوەڕۆ)
لە کۆمەڵەی بێستوون لە یەلبۆ

 

 3 Feb 2017

 تورکیا، هەنگاو ئەنێت بەرەو وڵاتێکی دیکتاتۆری

جارێکی تر حیزبەکەی ئەردۆگان تێکڕای بەها دیموکراتیەکانی پێشێلکرد بە گرتنی ١١ ئەندام پارلەمانی پارتی هەدەپە. ئەمە سەرەڕای ئەوەی لە ماوەیەکی کورتدا خۆپیشاندانە جەماوەریەکانی باکوڕی کوردستانی بەزەبری هێز و ئاگر ڕاوەستاند، بەهەزارەها خانووی وێرانکرد. بە سەدەها سیاسەتمەداری شارەوانیەکانی شارەکوردەکانی گرت، وە جێگاکانیان دراوون بە خەڵکانی سەر بە حیزبەکەی خۆی. دەیەها ڕۆژنامەنووسی گرتووە. تورکیا بەخێرایی بەرەو سیستەمێکی تۆتاڵیتاری دیکتاتۆر هەنگاو ئەنێت. کۆمەڵەی سۆسیالدیموکراتی کوردی ئەم کردەوانە بەتووندی مەحکوم ئەکات وە داوا لە پارتی سۆسیالدیموکرات ئەکەین کە وەڵامی توندیان هەبێت بەرامبەر بەم کردەوانە. کۆمەڵەکەمان نامەیەکی ئاڕاستەی خاتوو مارگۆت ڤاڵستروێم کرد بۆ ئەم مەبەستە.

 

 

 

  چالاکیی مەیدانیی حیزب

لەماوەی ساڵی 2016 دا حیزب چەند چالاکیەکیی مەیدانی لە گۆڕەپان و مەیدانەکانی شاری یۆتەبۆریدا بەڕێوە برد. ئەندامانی کۆمەڵەکەمان لە زۆربەی چالاکیەکیەکانی  مەیدانەکانی سەنتەری ئەنگرێددا بەشداریکر، بە دابەشکردنی بڵاوکراوەکانی حیزب، گفتوگۆ لە گەڵ خەڵکدا.




 

 



 کەرنەڤاڵی هاممەرکوللە 2017
لەماوەی ڕۆژەکانی کارنەڤاڵی هاممەرکوللە (27 -29 ی مای) ئەندامانی کۆمەڵەکەمان لە چالاکیەکانی حیزبدا بەشداریکرد، لە وتووێژ لە لەگەڵ خەڵکدا،بڵاوکردنەوەی نووسراوەکانی حیزب.

 

  1 ی مای 2017

یەکی ئایاری 2017 ڕۆژی کرێکار، بزووتنەوەی کرێکاری و جەماوەری، وەک هەموو ساڵێکی ڕابوردوو بەرز ڕاگیرا، سەرەتا لە کاتژمێر 10.30 وە لە مەیدانی ئولوف پاڵمە جەژنی خێزانی سازکرا، چالاکیی جیاواز بۆ تەمەنی جیاواز. دواتر کاتژمێر سێ و نیو ڕێپێوانی حیزب و ئۆڕگانی سەندیکاکان لە مەیدانی ئاسنەوە بۆ یۆتەپلاتسن، بەگەڕەکی هاگەدا تێپەڕیکرد، بەمارش و مۆسیقای ئنتەرناشناڵ. لە ڕیزی پێشەوە، بەڕیز ستێفان لوێڤێن، سەرۆکی حیزب بەڕێ کەوت. کۆمەڵەکەمان لە تێکڕای چالاکیەکاندا بەشدارییکرد، لە رێپێوانەکەدا، بە دروشم و پلاکاتی تایبەتی خۆی بەشداریکرد. جگە لە سەرۆک وەزیرانستێفان لوێڤێن، پارێزگاری یۆتەبۆریئەن سۆفی هێرمانسۆن وتاریان خوێندەوە. نزیکەی دە هەزار کەس ئامادەی چالاکیەکانی ١ مای بوون.

 

 ڕێگیری لە پلانی دەستدرێژییکردنە سەر ئۆردوگاکانی حدکا و کۆمەڵە
لە نامەیەکدا بۆ وەزیری دەرەوەی سوید، کۆمەلەکەمان داوا ئەکەین کە وڵاتی سوید ڕێگیری بکات لە پلانی دەستدرێژیی ڕژێمی ئێران بۆ ئۆردوگاکانی حدکا و کۆمەڵە. ئەوەی ئاشکرایە کە ڕژێمی ئێران پێشتر بەکاری وا قێزەوەن هەستاوەو، لەئانجامدا چەندەها شەهیدو ماڵوێرانیی لێ کەوتۆتەوە.

لێرەدا کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ناوەڕۆکی نامەکە بە کوردی.

 کۆنگرەی ساڵانەی 2016

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٦ ی فێبروەری کۆنگرەی ساڵانەی کۆمەڵەکەمان بەسترا. نوێنەری ڕێکخراوە کوردیەکان بانگهێشتکرابوون. میوانی کۆنگرەی ئەمساڵ خاتوو ئەن کریستین ئەندەرشۆن، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی تەندروستیی ناوچەی یۆتەبۆری بوو. ئەن کریستین سەرۆکایەتیی دیوانی کۆنگرەکەی کرد.
دوای تەواوبوونی تەواوی بڕگەکانی کۆنگرە لە ڕاپۆرتەکانی چالاکی و دارایی، هەڵبژاردن و ڕووسپیکردن، ئەن کریستین باسێکی سەرنجڕاکێشی سەبارەت ڕەوشی کاروباری تەندروستی پێشکەشکرد. چۆنیەتیی کاری مەڵبەندە تەندروستیەکان و بنکەی فریاگوزاری. ئامادەبووان کۆمەڵێ پرسیاریان ئاڕاستەکرد، وە لە گفتوگۆیەکی سودبەخشدا زۆر بابەت تاووتوێکرا.
 

 

 بانگهێشتن بۆ کۆنگرەی 2016
ئەندامانی کۆمەڵەکەمان لەڕێی پۆستی ئەلکترۆنیەوە بانگهێشتکراوون بۆ کۆنگرەی ساڵانە کە لە ڕۆژی هەینی 26/2 ئەبەسترێ. هەروەها تێکڕای نوسراوەکان نێردراون.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٦ ی فێبروەری ٢٠١٦
کاتژمێر 18.30
لە لۆکاڵی کۆمەڵەی بێستون لە یەلبۆ

نووسراوەکان
 - ڕاپۆرتی چالاکیەکای 2015 بە سویدی
 - ڕاپۆرتی چالاکیەکانی 2015 بە کوردی
 - پێشنیاری خاڵەکانی کۆبوونەوە

 خوانی کریسمس 2015
 ڕۆژی هەینی 11 دیسامبەری 2015، کۆمەلەکەمان خوانێکی ساز کرد بۆ ئەندامەکانی بەبۆنەی هاتنی کریسمس و کۆتایی ساڵی 2015. ئەندامان و خێزانەکانیان بانگهێشتکرابوون. لە کەشێکی هاوڕێیانەدا ئێوارەیەکی خۆشیان بەسەربرد بە خواردنی کوردیەوە.
 

 چالاکی بۆ پشتگیریی هەدەپە

بۆ پشتگیریی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتیی گەلانی تورکیا، بۆ هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی تورکیا 1 نۆڤەمبەر، کۆمەڵە کوردیەکانی شاری یۆتەبۆری چالاکیەکیان ساز کرد، تیایدا کۆمەڵەکەمان چالاکانە هاوکاریان کرد، لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥. پارتە سویدیەکان و کۆمەلە کوردیەن بۆ چالاکیەکە بانگهێشتکرابوون. سەرۆکی کۆمەڵەکەمان،بەڕێز هەوری قارەمان وتاری کۆمەڵەکوردیەکانی خوێندەوە. هەروەها بەڕێز شادیە حەیدەری وەک نمایندەی پارتی سۆسیالدیومکراتی سویدی وتاری خوێندەوەو تیایدا گرینگیی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکەو پەیوەندیەکانی پارتیمانی کرد لە گەڵ پارتی دیموکراتیی گەلان وەک پارتێکی دەستەخوشک. هەروەها لەم چالاکیەیەدا بەڕێز دکتۆر نەبی فەتاحی (مامۆستای زانکۆی یۆتەبۆری، بەشی پزیشکی) باسێکی سەرنجڕاکێشی باسکرد سەبارەت بە هەڵبژاردن وکاریگەریی دەوروبەر تاکەکەس وەک هەڵبژێر. چالاکیەکە لە قوتابخانەی هاممەرکوللـەن بەڕێوەچوو، نزیکەی ٦٠ کەس بەشداریی کرد.

کۆمەڵەکەمان پشتگیریی بانگەشەی هەڵبژاردنی هەدەپە ئەکات

کۆمەڵەکەمان پشتگیریی بانگەشەی هەڵبژاردنی  پارتی گەلانی تورکیا(هەدەپە) ئەکات لە  بۆ هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی تورکیا 1 نۆڤەمبەری 2015. هەدەپە،پارتێکی سۆسیالیستی پێشکەوتنخوازی دەستەخوشکی حیزبمانە لە سۆسیالیست ئینتەرناسیوناڵدا. یەکێکە لەو پارتە سیاسیە دەگمەنانەی لەو ناوچەیەدا، کە بە شێوەیەکی ڕاستگۆیانە لە پڕۆگرامی خۆیدا، مافی گەلان، کاری دیموکراتی، ماف ژن و یەکسانیی جەندەر، مافی کەسانی HBTQ ی چەسپاندوەو، لە ناو پارتەکەدا پەیڕەو ئەکرێت. بە هاوکاری لەتەک چەندکۆمەڵەیەکی تردا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ ی ئۆکتۆبەر گردبوونەوەیەک ساز ئەکرێ بۆ ئەم مەبەستە، حیزبە کوردی و سویدیەکان بانگهێشتکراوون. داوا لە ئەندامانمان چالاکانە بەشدار بکەن.

 ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 24 ئۆکتۆبەر
کاتژمێر 14.00
قوتابخانەی هاممەرکوللەن

 مەحکومکردنی کارە تێرۆریستیەکەی ئەنکەرە

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 10 ئۆکتۆبەری 2015، لەکاتێکدا، هەزاران ئاشتیخواز لە خۆپیشاندانێکدا لە ئەنکەرە، بەشداربوون، کارێکی تێرۆریستی ئەنجامدرا، لە دوو بۆمب تەقینەوەدا، بە سەدان کەس شەهید و بریندار بوون. مانیفێستی ئاشتی لە لایەن پارتی دیموکراتیی گەلانی تورکیا (هە دە پە) وە ئەم ئاکسیۆنە سازکرابوو، واتە چالاکڤانی ئەو پارتە کرانە ئامانج. ئێمە وەک کۆمەڵەی سۆسیالدێموکراتی کوردی لە یۆتەبۆری دەنگ ئەخەینە پاڵ دەنگی حیزبمان، وە هەموو ئەو لایەنانەی کە پشتگیری لە ئاشتی و دیموکراتی ئەکەن، وە ئەم کارە تیرۆریدتیە مەحکوم ئەکەین. داوا لە لایەن پەیوەندیدارەکانی ناو حکومەتی تورکی ئەکەین، کە تێکڕای تاوانباران دەستگیر بکەن و ڕادەستی دادگا بکرێ. کۆمەڵەکەمان بەئەرکی خۆی ئەزانێ و پشتگریی هەدەپە ئەکەین لە کەمپاینییدا بۆ ئاشتیو دیموکراتی.

کۆبوونەوەی ئەندامان ٤ ئۆکتۆبەری 2015

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 4 ی ئۆکتۆبەری 2015، کۆبوونەوەی ئاسایی ئاندامانی کۆمەڵەکەمان بەسترا. لە کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتی چالاکیەکانی ئەمساڵ خوێنرایەوە. ئەندام پارلەمان شادیە حیدری ڕاپۆرتێکی دا سەبارەت بەشەکانی کوردستان لە ڕوانگەی ئەو گەشتانەی لە ماوەی ڕابووردوودا کردوویتی بۆ ناوچەکە. هەروەها ڕاپۆرت سەبارەت بە ڕەوشی حیزب و بودجەی ئەمساڵ. بابەتەکان هەندێ پرسیاری لای ئەندامان ورووژان کە وتووێژێکی بەسوودی دروستکرد. هەروەها کۆمەڵەکەمان بڕیاری لە سەر پێشنیاری خۆیدا بۆ جێگەی سەرۆکی شارەوانیی یۆتەبۆری. خاتو ئەنەلیی هولتێن کە ئێستا سەرۆکە،بڕیاری دەستکێشانەوەی داوە لە سەری ساڵەوە. کۆبوونەوەکە لە فۆڵکێتس کوسی هاممەرکوللەن بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی ١٧ ئەندام.

 پەنابەر، بەخێربێیت
لە مانیفێستێکی مەزندا  10000پترلە  کەس لە شاری یۆتەبۆری کۆبووەوە لەژێر ناوی " پەنابەر، بەخێربێیت"  لەڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 9 ی سێپتەمبەر لە یۆتەپلاتسن، بە مەبستی نیشاندانی سۆز بۆ ئەو پەنابەرانەی کە لە دەست ستەم و جەنگ هەڵهاتوون و  ڕێیان بڕیوەتەبەر بۆ ئەوروپا. دەیەها ڕێکخراوی مەدەنی و سیاسی بە کورتترین ماوە، ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاری و بەشداریان لەم مانیفێستەدا. دەیان کەسایەتیی ناسراوی سیاسی و ڕێکخراوەیی وتاریان خوێندەوە، وەک مۆنا سالین و گوستاڤ فریدۆلین و بیرگیتتا ئولسۆن. ئەندامانی کۆمەڵەکەمان بەشداری مانیفێستەکایان کرد.

40 ساڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

شاندێک لە ئەندامانی کۆمەڵەکەمان بەشدایان کرد لە ئاهەنگی ٤٠ ساڵەی ساڵرۆژی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یۆتەبۆری ٧ ی یونی ٢٠١٥. شایانی باسە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بەدەستەخوشکی حیزبمان ئەژمار ئەکرێ، هەردوو لە سۆسیالیست ئینتەرناسیونالدان.

یەکی مای 2015
ئەندامانی کۆمەڵەکەمان بەشداریان کرد لە خۆپیشاندان و ڕێپێوانی ساڵی 2015 ی سۆسیالدێموکرات لە یۆتەبۆری، بە پاڕۆڵو دروشمی خۆیەوە. ڕێپێوانەکە بەرەرەو یۆتەپلاتسن بەڕێوەچو. وەزیری دەرەوەی سوید بەڕێز مارگۆت ڤاڵستروێم بەشداریکرد بە وتارێک. ٦٠٠٠ کەس ئامادەبوون.

خەڵاتکردنی ئەندامانمان لەلایەن حیزبەوە

ژمارەیەک لە ئەندامەکانی کۆمەڵەکەمان لە کۆنگرەی یۆتەبۆریی 19 ی پەپریلی 2015 لەلایەن بەشی یۆتەبۆری حیزبەوە خەڵاتکران بۆ چالاکیان.

 کۆبوونەوەی ئەندامان 28 ی مارسی 2015
لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 28 ی مارسی 2015، کۆبوونەوەی ئەندامانی کۆمەڵەکەمان ڕێکخرا. بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بریتیی بوو لە ڕەوشی سیاسیی  ئێستای حیزب و ڕۆڵی کۆمەلەکەمان. هەڤەلانی ئامادە، بە پرسیارو ڕوونکردنەوەکانیان وتووێژەکەیان دەوڵەمەندکرد. لە پاشدا پلانی چالاکیەکانی کۆمەڵەکەمان تاووتوێکرا. کۆبوونەوەکە لە هۆڵی ABC لە یەلبۆ بەسترا، و ١٣ ئەندام ئامادەبوو.

  کۆنگرەی ساڵانەی 2015
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ ی فێبروەری کۆنگرەی ساڵانەی کۆمەڵەکەمان بەسترا. نوێنەری پارتە کوردیەکان بانگهێشتکرابوون وەک میوان. ئولف بوستروێم، لە لایەن پۆلیسەوە بەشداری کرد بە وتارێک سەبارەت بەکاری پۆلیس لە کۆمەڵگادا، ئارامی و هەڕەشەکان، هەروەها ڕۆڵی بزوتنەوە جەماوەریەکان. بابەتەکە سەرنجڕاکێش بوو، وە پرسیاری زۆری لەلای ئامادەبووان دروستکرد.
ڕاپۆرتەکانی چالاکی و دارایی ساڵی 2014 پاسەندکرا دوای تاووتوێکردنیان. دوای بڕیاری ڕووسپیکردنی کۆمیتە هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمەڵەو ئەندامانی کۆمیتەی کارگێڕ و چاودێرەکان کرا. بەڕێز خاتو
هەوری قارەمان هەڵبژێردرا بە سەرۆکی کۆمەڵەکە بۆ ماوەی ٢ ساڵ.
کۆنگرە لە لۆکاڵی
ناوەندی پیتی عەرەبی کرا لە یەلبۆ، وە 26 کەس ئامادەبوو.
 

 نوسراوەکانی کۆنگرە:
 - پێشنیاری خاڵەکانی کۆبوونەوە
 - ڕاپۆرتی چالاکیی ساڵانە 2014 (کوردی)
 - ڕاپۆرتی جالاکیی ساڵانە 2014 (سویدی)
 - ڕاپۆرتی دارایی 2014

  بانگهێشتن بۆ کۆنگرەی ساڵانە
ئەندامانی کۆمەڵەکەمان بانگهێشتکراوون بۆ بەستنی کۆنگرەی ساڵانەی 2015
 ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 1 فێبرواری 2015
 کاتژمێر 13.00
 لە مرکز الحرف العربی لە یەلبۆ
Skolspåret 37

 نوسراوەکانی کۆنگرە:
 - پێشنیاری خاڵەکانی کۆبوونەوە
 - ڕاپۆرتی چالاکیی ساڵانە 2014 (کوردی)
 - ڕاپۆرتی جالاکیی ساڵانە 2014 (سویدی)
 - ڕاپۆرتی دارایی 2014

 یادی 20 ساڵەی کۆمەڵەکەمان 6 دیسەمبەر
ببە بۆنەی یادی دامەزراندنی ٢٠ ساڵەی کۆمەڵەکەمانەوە، جەژنێک سازکرا لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٦ ی دیسەمبەر. نوێنەری حیزب لە یۆتەبۆری، ڕێکخراوی لاوان و ژنانی سۆسیالدیموکرات، هەروەها نوێنەری پارت و کۆمەڵە کوردیەکان بانگهێشتکرابوون.
بەرنامەکە:
  - وتاری سەرەتای بەخێرهاتن
  - کورتەفلیمێک بە وێنە، دەنگی سویدی و تێکستی کوردی سەبارەت بە مێژوو و کاری کۆمەڵەکەمان لە ماوەی ٢٠ ساڵدا.
  - وتاری بەشی یۆتەبۆریی حیزب لەلایەن بەڕێز لێنا مالم، سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی یۆتەبۆری.
  - پیرۆزبایی سکرتێری حیزب کارین یەمتین بە ڤیدیۆ.
  - وتاری بەڕێز
ئارحە حامدناکا، ئەندام پارلەمانی سوید و دۆستی کورد.
  - کورتەفلیمێک لەسەر کوردستان.
  - پیرۆزبایی
ڕۆزگار وەتمانی سکرتێری لاوانی حیزب، تاڵڵا کوردی سەرۆکی خوێندکارانی حیزب، وە دارینا ئاغا سکرتێری نێودەوڵەتیی لاوانی حیزب. لە ڕێگەی ڤیدیۆوە.

پشوو + خواردن
  - مۆسیقاو گۆرانی (
تیپی بۆس)
  - پێشکەشکردن وپاداشت کردنی سەرۆکاکانی کۆمەڵەکە لە ماوەی ٢٠ ساڵدا.
  - مۆسیقاو گۆرانی،
فەریبورز کەرەمی
ژمارەیەکی زۆر بروسکەو نامەی پیرۆزباییمان لە لەیان ڕێکخراوو پارتە کوردیەکانەوە پێگەیشت. بەڕێوەبەرانی بەرنامەکە:
هەوری قارەمان و محمد ئەرتەکین.
 

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 6 ی دیسەمبەری 2014
کاتژمێر 14 تا 17
لە لۆکاڵی البیت الپقافی العراقی

 ڕۆژی جیهانیی کۆبانی
 کۆڕێک سەبارەت ڕەوشی کوردستان و هەڵبژاردنی سوید
کۆمەڵەکەمان بە هاوکاریی ئا بێ ئێفی یۆتەبۆری کۆڕێک سازئەکات بۆ بەڕێز شادیە حیدری سەبارەت بە ڕەوشی کوردستان و هەڵبژاردنەکانی سوید 2014.

أۆژی شەممە ڕێکەوتی 30 ئەگوستی 2014
کاتژمێر 14.00
Folkets Hus Hammarkullen (sal: Alfons)

 

 

 بانگهێشتن بۆ کۆبوونەوەی ئەندامان شەممە 9 ی ئاگوستی 2014

کۆمیتەی کارگێڕ بانگهێشتی هەموو ئاندامان ئەکات بۆ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 9 ی ئاگوستی 2014. دووخاڵی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بریتییە لە:

 - لیستەی پێشنیاری کاندیدەکان بۆ ئەنجومەنەکانی شارەوانی و پارێزگا.
 - پلانی چالاکیی بانگەشەی کۆمەڵەکەمان.

بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە ئەنجومەنەکان، لە لینکی خوارەوەدا بیخوێنەرەوە.

  لینکی لیستەی ئەنجومەنەکان

ڕڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 9 ی ئاگوستی 2014 کاتژمێر 14.00

لە لۆکاڵی (مرکز الحرف العربی) لە Skolspåret 41  لە Hjällbo

 سەیرانی سکاتۆس 7 یونی 2014

وەک عادەت هەموو ساڵێک ئەندامانی کۆمەڵەکەمان سەیرانێک لەبەهاردا ساز ئەکەن. سەیرانی 2014 بۆ ناوچەی سکاتۆس بوو کە سروشتێکی جوانی هەیە بە دەریاچەو دارستانیەوە، کۆمەڵەکەمان خانوویەکی بەکرێ گرتبوو بۆ ئەم مەبەستە. سەیرانەکە لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 7 ی یونی دا سازکرا بۆ ئەندامان و خێزانەکانیان. لە کەش و هەوایەکی جواندا ئامادەبووان کاتێکی خۆشیان بەسەر بردبە خواردن و هەندێ چالاکی وەک پیاسەی دارستان و یاری (شەڕاد).
 

چالاکیه‌کانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مای ئه‌وروپا 2014
کۆمه‌ڵه‌که‌مان له‌ته‌ک چه‌ند کۆمه‌ڵه‌یه‌کی سۆسیالدێموکرات له‌ ناوچه‌ی ئه‌نگرێد له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 14 مای، چالاکیه‌کی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی ئه‌وروپا که‌ له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 25 ی مایدا ئه‌نجامئه‌درێت. له‌م چالاکیه‌دا بڵاوکراوه‌ی حیزب سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌ بڵاوکرایه‌وه‌، وه‌ له‌گه‌ڵ دانیشتوانی هاممه‌رکولله‌ وتووێژ کرا. هه‌روه‌ها چالاکڤانی حیزب له‌ ده‌رگای ماڵانیاندا بۆ بڵاوکردنه‌وی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن.

له‌ چلاکیه‌کی تردا کۆمه‌ڵه‌که‌مان له‌ هه‌فته‌بازاڕی Kviberg ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 18 ی مای  گفتوگۆیان له‌ گه‌ڵ خه‌ڵکدا کردو بڵاوکراوه‌ی حیزب سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان بڵاوکرایه‌وه‌.

 یه‌کی ئایاری 2014
به‌رنامه‌ی یه‌کی ئایار:

  کاتژمێر 13.00 ئاهه‌نگ
  کاتژمێر 15.30 ده‌ستپێکردنی ڕێپێوان له‌
Järntorget وه‌
  كاتژمێر 16.30 وتار و مۆسیقا له‌ یۆته‌پلاتسن

  کۆنگرەی ساڵانە ٢٣ فێبرواری ٢٠١٤

کۆمەڵەکەمان ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 23 ی فێبرواری کۆنگرەی ساڵانەی بەست. سه‌ره‌تای کۆنگره‌ دیوان هه‌ڵبژێردرا، بەڕێزفەرەیدون مورادی هەڵبژێردرا وەک سەرۆک، محمد ئەرتەکین سکرتێر، وە فەرەیدون قارەمان بۆ پیداچوونەوەی پرۆتۆکۆل.  میوانی کۆنگرە بەڕێز عەلی موعینی سەرۆکی ئەنجومەنی ئەنگرێد باسێکی سەبارەت بە ئه‌نگرێد و کارەکانی ئەنجومەن کرد. سەرەتای باسه‌که‌ی به‌ چەند ئامارێک ده‌ستپێکرد سەبارەت بە ئەنگرێد بەبەراورد لەتەک بەشەکانی تری یۆتەبۆری، لەبارەی تەمەن، ئاستی خوێندەواری، داهات و تەندورستی. عەلی باسی لەوەکردکە سیاسەتیک پیادەئەکرێ کە بتوانێ ژیانێکی ئارام و پارێزراو بە دانیشتوانی ببەخشێ. سەبارەت بە خوێندنگاکانی ئەنگرێد، کاری زۆر کراوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنگاکان، هەروەها دروستکردنی کەشێکی لەبار بۆ خوێندن و فێربوون، یەکسانکردنی جیاوازیی ئاستی زانست لە ڕێی یارمەتیی ئەوانەی کە زۆرتر پێویستیان بە کۆمەکە. ئامادەبووان ژمارەیەکی زۆر پرسیاریان ئاڕاستەی عەلی کرد، کە وەڵامدرانەوە.

لە بڕگەی دووەمدا، ڕاپۆرتی چالاکیەکان و دارایی کە بە هەردوو زمانی سویدی و کوردی ئامادەکرابوو، پەسەندکرا لەپاش پێداچوونەوە. کۆنگرە بڕیاری ڕووسپێکردنی کۆمیتەی کارگێڕی دا لەسەر پێشنیاری چاودێرەکان. لە بەشی هەڵبژاردندا، کامیل شامحمد هەڵبژێردرا وەک بەرپرسی دارایی بۆ ماوەی ٢ ساڵ. سالح شەرەفی و محمد ئەرتەکین هەڵبژێردران وەک ئەندامی ئاسایی کۆمیتەی کارگێڕ بۆ ٢ ساڵ، هەروەها هەوری قارەمان و ڕۆژان مجید ئەندامی یەدەک بۆ ١ ساڵ. چاودێران و دەستەی ئامادەکردنی هەڵبژاردن هەڵبژێردرا. ٣ نوێنەری ئاسایی و ٣ جێگر بۆ کۆنگرەو کۆنفرانسەکانی یۆتەبۆری هەڵبژێردران.

سەبارەت پلانی ٢٠١٤، سەرۆکی کۆمەڵە باسی لەوە کرد کە پرۆسەی بانگەشەی زۆر سەختمان لەبەردەمدایە، کە پێویستی بە هاوکاریی هەموو ئەندامان هەیە. هەروەها پلانی یادکردنەوەی ٢٠ ساڵەی کۆمەڵەکەمان لە مانگی ئەپریلدا.

کۆنگرەکە لە کاتژمێر ١٤ تا١٧.٣٠ بەردەوام بوو، وە ٢٤ ئەندام ئامادەبوو.

نووسراوەکانی کۆنگرە:
  - پێشنیاری خاڵەکانی کۆبوونەوە
  - ڕاپۆرتی چالاکیەکان (بەکوردی)
  - ڕاپۆرتی چالاکیەکان (بە سویدی)
  - ڕاپۆرتی دارایی

بۆ چالاکیی زیاتر کلیک لێره‌ بکه‌

 
 

webbansvarig: Kamil